سەردێڕ:

دۆناڵد ترەمپ: تورکیا ماوەیەکی زۆرە پلانی ھێرشکردنە سەر کوردی ھەیە

فۆتۆ: 
2019-10-10

11944 جار خوێندراوەتەوە

لە تویتێکدا سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، من لە نزیکەوە چاودێریی دەکەم، تورکیا ماوەیەکی زۆرە پلانی ھێرشکردنە سەر کوردی ھەیە، ھەمیشە لە شەڕدا بوون، وتیشی ئێمە ھیچ سەربازێکمان لە نزیک ناوچەی ھێرشەکەدا نییە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، من ھەوڵدەدەم کۆتایی بە جەنگە نەبڕاوەکان بێنم و گفتوگۆ لەگەڵ ھەردوولا دەکەم، هەندێک پێمان دەڵێن لە دەرەوەی کێشەکە بمێننەوە و با کورد خۆی شەڕی خۆی بکات. 

دەشڵێت، ھەندێک لایەن دەیانەوێت ئێمە بە دەیان ھەزار سەرباز بنێرین بۆ ناوچەکە و جەنگێکی نوێ ھەڵگیرسێنین، بەڵام من دەمەوێت کۆتایی بە جەنگە نەبڕاوەکان بهێنم.

وتیشی، تورکیا ئەندامێکی ناتۆیە، من دەڵێم ئەگەر تورکیا پابەندی یاساکان نەبێت ئەوا لەڕووی داراییەوە زۆر بە توندی سزابدرێت.