سەردێڕ:

میدیاکانی تورکیا: بە هۆی تۆپبارانی هەسەدەوە ١٧ کەس لە بینایەکی حکومی خاکی تورکیا برینداربوون

فۆتۆ: 
2019-10-10

6591 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، بەهۆی بۆردومانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ەوە، لە بینایەکی حکومی شاری ئاکچەکالا تورکیا، ١٧ کەس بریندار بوون.

هاوکات، میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە، ماتۆڕسکیلێک لە شاری بابی ژێر دەسەڵات تورکیا لە باکوری سوریا تەقییەوە و بەهۆیەوە هەشت کەس برینداربوون.

ئەمە لە کاردانەوەی ئەوەدا دێت کە رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، ئەمریکا هێزەکانی خۆی لەسەر سنوری سوریا-تورکیا کشاندەوە و لە دوێنێ ئێوارەشەوە هێرشی تورکیا دەستی پێکردووە.