سەردێڕ:

ئێران ڕۆژنامەنووسێکى ڕوسیى ئازاد کرد

هەفتەی ڕابردوو دەستگیر کرابوو
ژنە ڕۆژنامەنوسە ڕوسییەکە لەگەڵ پۆلیسی ئێرانیدا.
فۆتۆ: 
2019-10-10

730 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەى ڕوسیا لە تاران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەسەڵاتدارانى ئێران، یولیا یوزیک ژنە ڕۆژنامە نووسى ڕوسییان ئازاد کرد کە هەفتەى ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانى ئێرانەوە دەسگیرکرابوو.

 باڵیۆزخانەى ڕوسیا لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئەوەشى وتووە، بە هاوکارى وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتە هەوڵى زۆریانداوە تا یوزیک ئازاد بکرێت.

لە کاتى دەسگیرکردنى ئەو ڕۆژنامەنووسەدا سوپاى پاسدارانى ئێران ڕایگەیاندبوو، بە تۆمەتى "سیخوڕیکردن" ئەو ڕۆژنامەنووسەیان دەسگیر کردووە، هەرچەندە پاش ئازادکردنى بەرپرسانى ئێران ڕایانگەیاند یولیا یوزیک بەهۆى بوونى کێشە لە ڤیزەکەیدا لە فڕۆکەخانەى تاران دەستگیرکراوە و هیچ پەیوەندى بە سیخوڕیکردنەوە نیە.