سەردێڕ:

ترەمپ بە گاڵتەوە باسی شەڕی کورد و تورکیا دەکات

ئەمریکییەکان بە
فۆتۆ: 
2019-10-10

58639 جار خوێندراوەتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکیدا، بە زمانێکی سارد و گاڵتەئامێز دەربارەی شەڕی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و تورکیا دەدوێت.

 

لە تویتەکەیدا هاتووە، "لە حاڵی لەدەستدانی کۆنترۆڵ لە لایەن کوردەکانەوە یان تورکیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٢ داعشی توندڕەوی سەربڕ، کە ناسراون بە بیتڵس، گرتووە و دوورمان خستونەتەوە لەو وڵاتە بەرەو شوێنێکی پارێزراو".

زۆرینەی کۆمێنتەکانیش کە بۆی چووە، بە "بێ باک" ناوی دەبەن و ڕەخنەی ئەوەی لێدەگرن و وا لێکیدەدەنەوە کە بەلایەوە گرنگ نەبێت کام یەک لەو دوو هێزە سەربکەون و کۆنترۆڵی بارودۆخەکە بکەن.

دوای ئەوەی ئەمریکا هێزەکانی خۆی لەسەر سنوری سوریا-تورکیا کشاندەوە، لە دوێنێ ئێوارەوە هێرشی تورکیا دەستی پێکردووە، هەرچەندە ڕوون نییە ژمارەی کوژراوان چەندن، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئار تی کەوتووە، لانی کەم ٣ شەڕڤان و دەیان هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و  ٢ سەربازی تورکیا کوژراون.