سەردێڕ:

پۆمپیۆ: واشنتۆن گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵنەکردووە

دۆخی رۆژئاوای کوردستان
فۆتۆ: 
2019-10-10

6609 جار خوێندراوەتەوە

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیاند، وڵاتەکەی گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵنەکردووە هەتا هێرش بکاتە باکوری سوریا.

ئەمەش لە کاتێکدا ئێوارەی ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەرۆدغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فوراتی راگەیاند و لە سەرەتای  ئۆپەراسیۆنەکەشدا، فڕۆکەکانی تورکیا بنکە سەربازییەکانی هەسەدەیان لە شارۆچکەی سەرێکانیێ لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومانکرد.

دواتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند" خوازیارم ئەردۆغان "ژیرانە" مامەلە بکات ئەگەر وانەکات ئابوریەکەی وێران دەکەین".

ئەوەشی خستەڕوو، پێمان وایە کورد ئەرکی خۆیان ئەنجام دەدەن، کورد و تورکیا رقیان لە یەکترە و سەدان ساڵە شەڕ دەکەن.

دۆناڵد تڕەمپ باسی لەوەشکرد، "ئەگەر تورکیا بە نادادپەروەری کارەکە ئەنجامبدات سزای دەدەین".

هەروەها دۆنألد تڕەمپ ڕەزامەندە لەسەر ئەوە دەربڕی  کۆنگرێسی ئەمریکی سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت.