سەردێڕ:

میدیاکان: تا ئیستا دوو سەربازی تورکیا کوژراون

فۆتۆ: 
2019-10-09

7869 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکان بڵاویان کردەوە تا ئیستا دوو سەربازی تورکیا کوژراون و تۆپخانەکانی تورکیا ناوجەرگەی شاری گرێ سپی تۆپباران دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە ھەسەدە ڕایگەیاند، لەھێرشەکەی سەر گرێ سپی زیانی زۆری ماددی و مرۆیی بەر سوپای تورکیاو گروپە چەکدارەکان کەوتووە.

ئەمەش لە کاتێکدا ئێوارەی ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەرۆدغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فوراتی راگەیاند و لە سەرەتای  ئۆپەراسیۆنەکەشدا، فڕۆکەکانی تورکیا بنکە سەربازییەکانی هەسەدەیان لە شارۆچکەی سەرێکانیێ لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومانکرد.

دواتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند" خوازیارم ئەردۆغان "ژیرانە" مامەلە بکات ئەگەر وانەکات ئابوریەکەی وێران دەکەین".