سەردێڕ:

یەکێتیی ئەوروپا داوای ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەکات

فۆتۆ: 
2019-10-09

1021 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا یەکێتیی ئەوروپا داوای ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و ھەر پلانێکی ئەو وڵاتەش بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا ڕەت دەکاتەوە.

لەسەر هێرشی تورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند پاریس لەبارەی ھێرشەکانی تورکیاوە ڕاویژی لەگەڵ ھاوپەیمانە ئەوروپییەکانی کردووە بۆ بیرکردنەوە لە ھەموو بژاردەکان.

لەلایەکی دیکەوە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی فەرەنسا بڵاویکردەوە، ھێرشەکانی تورکیا ھەڵەی ئەخلاقی و سیاسین.

سەرەڕای ھۆشدارییەکانی  وڵاتانی جیھانی و عەرەبی لە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سوریا، بەڵام ئێوارەی ئەمرۆ سوپای تورکیا هێرشەکانی بۆ ناو خاکی ئەو وڵاتە دەستپێکرد و لە ئێستادا شەر و پێکدادان لە ناوچە سنوورییەکان بەردەوامە.

‌بەپەلە