سەردێڕ:

بەرپرسی میدیایی ھەسەدە: شەڕی تورکەکان دەکەین ھەتا نەیەنە ناو خاکەکەمان

فۆتۆ: 
2019-10-09

4049 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی میدیایی ھەسەدە ڕایگەیاند شەڕی تورکەکان دەکەن ھەتا نەیەنە ناو خاکەکەیان، دەشڵێت ئەوەی لە توانایاندایە بەکاری دەھێنن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان.

ئەمەش لەکاتێکدایە سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویان کردووەتەوە، فڕۆکەی F١٦ لە بنکەی ئەنجەرلیکەوە ھەستاوە بۆ بەشداریکردن لە ھێرشەکانی سەر باکووری سووریا و کەمپێکی ڕاھێنانی ھێزەکانی ھاوپەیمانانیان لە نزیک گرێ سپی کردووەتە ئامانج.

ئەوەش بڵاوکراوەتەوە، فڕۆکە و تۆپھاوێژەکانی تورکیا ٢٠ پێگەی ھەسەدەیان کردووەتە ئامانج.