سەردێڕ:

مەولود چاوش ئۆغڵۆ: ناوچەکە لە تیرۆرستان پاکدەکرێتەوە

فۆتۆ: 
2019-10-09

1321 جار خوێندراوەتەوە

لە تویتێکیدا دەربارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا، وەزیری دەرەوەی تورکیا باس لەوە دەکات ناوچەکە لە تیرۆرستان پاک دەکەنەوە، دەشڵێت دیمەشقیان ئاگادارکردووەتەوە لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکە.

ھەروەھا وتوشیەتی "گەرەنتیی ئەمنیەتی سنوور و سەروەریی خاکی سوریا کراوە و ئەوانەی ئاوارە دەبن دەتوانن بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان".

ھاوکات دەشڵێت "ئاشتی و سەلامەتی لە ناوچەکەدا بەرقەرار دەکرێت".

ئەم تویتەی مەولود چاوش ئۆغڵۆ لە کاتێکدایە کە تورکیا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی تشرینی یەکەم، دەستی کردووە بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ باکووری سووریا، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی "کانی ئاشی".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆک شارەوانی ئیستانبوڵ پشتگیریی خۆی بۆ ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا دەربڕی.

‌بەپەلە