سەردێڕ:

یەکێتی ئەوروپا: داوا لە تورکیا دەکەین هێرشەکانی سەر باکوری سوریا ڕابگرێت

فۆتۆ: 
2019-10-09

2968 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند داوایان لە تورکیا کردووە هێرشەکانی سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕابگرێت.

هاوکات فەرنسابە توندی ئیدانەی ھێڕشەکەی تورکیا دەکات و ڕایگەیاند، ئەو کەیسە دەباتە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و، بەهاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا داوای دانیشتنێکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن لەسەر ھێرشەکەی تورکیا.

هەروەها، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، بە توندی ئیدانەی ھێرشەکانی تورکیا لە باکوری سوریا دەکەین.

ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا و بەریتانیا و ڕووسیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا و ناتۆ لە ئۆپراسیۆنی "کانیی ئاشتیی" ئاگادارکراونەتەوە.