سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم ئاگاداری وەبەرهێنەران دەکاتەوە پڕۆژەکانیان دەستپێبکەنەوە

فۆتۆ: 
2019-10-09

3328 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان وەبەرهێنەران ئاگادار دەکاتەوە لەماوەی یەک مانگدا پڕۆژە تەواو نەکراوەکانیان دەستپێبکەنەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەنوسراوێکدا بەڵێندەران و وەبەرهێنەران ئاگادار دەکاتەوە لەماوەی یەک مانگدا دەستبکەنەوە بەکارکردن لەو پڕۆژانەی کەبەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرابوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەر وەبەرهێنەرێک لەماوەی یەک مانگدا دەست بەکارکردن لەپڕۆژەکان نەکاتەوە ئەوا مۆڵەتەکانیان هەڵدەوەشێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، چەند ساڵێکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەشێک لە پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان ڕاگیراون و ئەوەش بۆتە جێگەی ناڕەزایەتی هاوڵاتیان.