سەردێڕ:

سبەینێ موچەى وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت

موچەى مانگى تەموز
فۆتۆ: 
2019-10-09

45829 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، سبەینێ ١٠ى تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ موچەى وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

دابەشکردنى موچە چەند رۆژێک دواکەتووە لە کاتێکدا لە نیوەى مانگى تشرینى یەکەم نزیک دەبینەوە جگە لە وەزارەتى پێشمەرگە کە موچەى مانگى تەمووزیان وەرگرتووە هیچ وەزارەتێکى تر موچەى وەرنەگرتووە، بەراورد بە ساڵى رابردوو لەمانگى ئەیلولدا تەواوى وەزارەتەکان موچەى مانگى تەموزیان وەرگرتبوو.

ڕۆژی ھەینی ٨ی ئازاری ٢٠١٩ حکومەتی ھەرێمی کوردستان پاشەکەوتی موچەی لە سیستمی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ھەڵگرت.