سەردێڕ:

ئەڵمانیا هۆشداریدا لەبارەی شەپۆلێکی دیکەی کۆچبەران

فۆتۆ: 
2019-10-09

5556 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هۆشدارییدا لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی شەپۆلێکی دیکەی کۆچبەران لە سنوری تورکیاوە و داوا لە ئەوروپاش دەکات سیاسەتێکی هاوبەشیان هەبێت.
هۆرست سیهۆفەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێویستە ئەوروپا سیاسەتێکی هاوبەشی هەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی کۆچبەران، نەک هەر وڵاتێکی دەرەوەی سنورەکانی یەکێتی ئەوروپا، تاکلایەنە، سنورەکانی خۆی قایم بکات.
ناوبراو باسی لەوەشکرد، مەترسی هەیە جارێکی دیکە شەپۆلێکی کۆچبەران ڕوو لە ئەوروپا بکات کە نەتوانرێت دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، وتیشی نایەوێت شەپۆلێکی لەوجۆرەدووبارە ببێتەوە.

 ئەمەش لەکاتێکدایە بە گوێرەی دوایین ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی ٤٦ هەزار کۆچبەر بە ڕێگای دەریایی گەیشتوونەتە ئەوروپا. یۆنانیش ڕایگەیاندووە، لە چەند مانگی ڕابردوودا بەرزترین ڕێژەی کۆچبەرانی تۆمارکردووە لە دوای ڕێککەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٦ی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا.