سەردێڕ:

ڕوسیا گومانی هەیە لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا

ڤلادمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا و دیمیتری پیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرێملین.
فۆتۆ: 
2019-10-09

7096 جار خوێندراوەتەوە

دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کۆماریی ڕوسیا (کرێملین) بەدووری زانی ئەمریکا هێزەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا بکشێنێتەوە.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا، وتبێژەکەی کرێملین ئاماژەی بەوەش دابوو، " ئەمریکا و تورکیا ئێمەیان لەو بابەتە ئاگادار نەکردبوەوە، بەڵام با ئەوەشمان لە بیر بێت ئەمریکا چەندین جار لە شوێنێک بانگەشەی کشانەوەی کردووە، بەڵام دوای چەندین ساڵیش، هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".

ئەو وتیشی، "ئێمە زۆر لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکەین".

ئەوەش دوای ئەوە هات، دوشەممەی ڕابردوو، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، ئەمریکا پاشەکشەی بە هێزەکانی خۆی کرد لەسەر سنوری تورکیا-سوریا، ئەمەش بەلای چاودێرانەوە وەکو "هەڵکردنی گڵۆپی سەوز" بۆ تورکیا لێکدرایەوە. هێزەکانی سوریای دیموکراتیش لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆیان لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەربڕیی و ڕایانگەیاند کە ئامادەی هەر هێرشێکی تورکیان بۆ سەر وڵاتەکەیان.