سەردێڕ:

مه‌كته‌بى سیاسی یەکێتى راگه‌یاندراوێکى بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2019-10-08

28748 جار خوێندراوەتەوە

یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان رایگەیاند، زه‌مینه‌ى له‌بار ڕه‌خساوه‌ تا له‌ رێگاى گفتوگۆیه‌كى جددى ‌و به‌رپرسیارانه‌وه‌، به‌پێى ده‌ستور كێشه‌كانى نێوان هەرێم و بەغداد چاره‌سه‌ر بكرێن.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ٨ى تشرینى یەکەمى٢٠١٩ به‌سه‌رپه‌رشتى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتى، مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌ شارى سلێمانى سه‌باره‌ت به‌ دۆخى عێراق‌و خۆپیشاندانه‌كان كۆبوه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه‌ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگرى دووه‌مى سكرتێرى گشتى به‌رێگاى ڤیدیۆكۆنفرانس به‌شداربوو، دوایین پێشهات‌و گۆڕانكارییه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ دۆخى سیاسى كوردستان‌و عێراق‌و ناوچه‌كه‌ به‌ووردى تاوتوێ كران.

ئاماژە بەوەش کراوە یه‌كێتیى داوادەکات له‌هه‌موو هێزه‌ نیشتمانیه‌كانى عێراق، هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌رێگاى گفتوگۆو شێوازى مه‌ده‌نى.

ئەوەش خراوەتەروو،خۆپیشاندانى هێمنانه‌، له‌پێناوى چاكسازى بنه‌ڕه‌تى ‌و به‌گژداچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى‌و باشكردنى گوزه‌رانى خه‌ڵك‌و خزمه‌تگوزارییه‌ گشتیه‌كان، مافێكى ڕه‌وایه‌. هه‌روه‌ك هه‌موو جۆره‌ توندوتیژییه‌ك له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه‌ به‌كاربهێنرێت كارێكى نادروست‌و ڕێگه‌پێنه‌دراوه.