سەردێڕ:

لێندزی گراهام: ئەگەر تورکیا بەرەو باکوری سوریا بجوڵێت بە توندترین شێوە سزا دەدرێت

فۆتۆ: 
2019-10-08

15648 جار خوێندراوەتەوە

لێندزی گراهام سیناتۆرى ئەمریکى لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە، "ئەگەر تورکیا بەرەو باکووری سوریا بجوڵێت ئەوە بە توندترین شێوە سزا دەدرێت لەلایەن کۆنگرێسەوە."

هەروەها نوسیوویشیەتی، "گەمارۆیەکی قوڵ، فراوان و وێرانکەر" دەخرێتە سەر تورکیا.

ئەم تویتەی لێندزی گراهام لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەەکانی ئەمریکا ٧ی تشرینی یەکەم بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا دا.