سەردێڕ:

کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیرو مامۆستاى زانکۆ بانگەوازێک لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەکەن

فۆتۆ: 
2019-10-08

1543 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێک نوسەرو رۆژنامەنووس ومامۆستاى زانکۆ لەباشورى کوردستان بانگەوازێک دەکەن لەکۆمەڵگەى نیودەوڵەتى سەبارەت بە لەشکرکێشی و داگیركردنی ناوچە کوردستانییەکانی سوریا لەلایەن توركیاوە هۆشیاریش دەدەن لەدروستبوونى جەنگێکى خوێناوی لەناوچەکەدا.

جارێكی تر له‌ سەر سنوورەکانی سوریا لە خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ته‌پڵی جه‌نگێکی خوێناوی تر لێده‌رێت، هه‌ڕه‌شه‌ی بەردەوامی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ لەشکرکێشی و داگیركردنی ناوچە کوردستانییەکانی سوریا، رۆژاڤا، ھێما بۆ ڕوودانی ئەو جەنگە خوێناویە دەکات.

ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت ئه‌و دورگه‌ سیاسییه‌ بچووک و ئارامەی خۆرهه‌ڵاتی فوراتیش له‌ناو خوێندا نقومبكات و دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت، لە شوێنی دانیشتوانە کوردەکەیدا دۆسته‌ ئیسلامی و سه‌له‌فییه‌كانی خۆی نیشته‌جێ بكات.

پەلاماردانی سه‌ربازیی بۆسه‌ر دەوڵەتێکی تر، بەر لە ھەموو شتێک، دژ بە پرنسیپه‌ سیاسییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یاسا نێوده‌ڵه‌تییه‌كانه، ‌لەئێستادا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستی بە پشوویەکی سیاسیی درێژە، نەک به‌ جه‌نگی درێژخایه‌نی تر.

ئەوە به‌رپرسیارێتی کۆمەڵگای نێودەڵەتی، بەتایبەتی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه،‌ ڕێگریی لەم هه‌ڕه‌شه‌ و پێشھاتە تازەیە بکەن و نەھێڵن شەپۆلێکی تر لە کارەساتی ئینسانیی ڕوو لە ناوچەکە و جیھان بکات

بڕیاردانی سه‌رۆكی ئه‌مریكاش بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنوور، مانای بێلایه‌نیی نییه‌، به‌ڵكو مانای ده‌ستهه‌ڵگرتنه‌ له‌ به‌رپرسیارێتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پاراستنی ئاساییش و ئارامیی و پێكه‌وه‌ژیان لە‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا‌

ناوەکان:

١- مەریوان وریا قانع مامۆستاى زانکۆ

٢- ئاراس فەتاح نوسەر

٣- مەسعود عەبدولخالق توێژەر

٤- رێبین ئەحمەد ھەردی نوسەر

٥- جمال حسێن توێژەر

٦- ئاسۆس ھەردی رۆژنامەنووس

٧- ھیوا قادر شاعیر

٨- ھیوا فایەق شانۆکار

٩- خالید سلێمان رۆژنامەنووس

١٠- چۆمان ھەردی مامۆستاى زانکۆ

١١- کەمال رەئوف رۆژنامەنووس

١٢- ئارام سەعید نوسەر

١٣- کاوە محەمەد پەرلەمانتار

١٤- سەلاح رەشید وەزیرى خانەنشین

١٥- عەبدولقادر سەعید نوسەرو شاعیر

١٦- ئیسماعیل قادر بازرگان

١٧- هاوژین عەلى نوسەر