سەردێڕ:

لە هەنگاوێکى لە ناکاودا کۆمپانیاى سۆنی کۆتایی بە پشتیوانییەکانى بۆ فەیسبووک هێنا

فۆتۆ: 
2019-10-08

3110 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای سۆنی کە لە ئێستادا زیاتر سەرقاڵە بە درووستکردنی ئامێری یارییە ئەلیکترۆنییەکان ڕایگەیاند، ئەوان چیتر پاڵپشتی فەیسبووک ناکەن و ڕێککەوتنەکەیان بۆ پلەیستەیشن٤ هەڵدەوەشێننەوە.

سۆنی وتوشییەتی، "چیتر فەیسبووک شوێنێک نابێت بۆ بڵاوکردنەوی سکرین شۆت، ڤیدیۆ، میوزیک، پاڵەوانێتییەکان و پەخشە ڕاستەوخۆکانی گەیمەرانی ئامێرەکانی تایبەت بە سۆنی".

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای فەیسبووک تۆمەتبار کرا بە خراپ بەکارهێنانی داتا و زانیاریی بەکارهێنەرانی، و فەیسبووکیش لە وەڵامدا، گومانی خستبووە سەر چەند کۆمپانیایەکی دیکە، لەناویاندا سۆنی و مایکرۆسۆفت کە وەکو لایەنی سێیەم دەتوانن بچنە نێو بەشێک لە داتاکانی فەیسبووکەوە.