سەردێڕ:

ئەمریکا ٢٨ کۆمپانیا و ڕێکخراوی بازرگانی چینی خستە لیستی ڕەشەوە

فۆتۆ: 
2019-10-08

1273 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوێنێ دووشەممە، ناوی ٢٨ کۆمپانیا و ڕێکخراوی بازرگانییان خستووەتە لیستی ڕەشەوە.

ویڵبەر رۆس، وەزیری بازرگانی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئەو ٢٨ کۆمپانیایە بۆیە بە ئامانج گیراون چونکە مافەکانی مرۆڤیان پێشێل کردووە بەرامبەر بە ئیگۆرەکان و کەمینە مسوڵمانەکانی دیکەی پارێزگای شینیانگ" کە بەپێى راپۆرتەکان زیاتر لە ملیۆنێک موسڵمانى ئیگۆر لە بەندینخانەکانى ئەو وڵاتەدا بەندکراون.

ئاماژە بەوەش کراوە، کۆمپانیاکانی هایکڤیژن و داهوا کە دوو گەورە کۆمپانیای بواری کامێرای چاودێرین، دوو لەو ٢٨ کۆمپانیایەن کە خراونەتە لیستی ڕەشی بازرگانی ئەمریکاوە و ئاڵوگۆڕی بازرگانییان لەگەڵ ناکرێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا ترسی لە ئابووری چین هەیە و هەرچی زووترە دەستی بە پەل و پۆکردنی دەستە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتە کردووە، لە ماوەی ڕابردووشدا لە ڕێگای کۆمپانیاکانی وڵاتەکەیەوە، سزای هەواوی گەورە کۆمپانیای بواری وەبەرهێنانی مۆبایلى داوە.