سەردێڕ:

ئاژانسی سپۆتنیک : زرێپۆش و ئامێرە سەربازییەکانی تورکیا چوونە خاکی سوریا

فۆتۆ: 
2019-10-07

12102 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی سپۆتنیکی ڕوسی بڵاویکردەوە، زرێپۆش و ئامێرە سەربازییەکانی تورکیا  لە دەروازەی جەرابلوسەوە بەرەو منبج چوونە ناو خاکی سوریاوە.

ھەر بەپێی ھەندێک لە میدیاکانی ڕوسیا، تورکیا چەند ھێرشێکی ئاسمانی لە نزیک دەروازەی سنووری سێمێلکا ئەنجام داوە و ناوی ئۆپراسیۆنەکەی ناوە (ینابع السلام) واتە "سەرچاوەی ئاشتی" یان "ھەڵقوڵاوی ئاشتی".

ئەم کارەی تورکیا وە ک یەکەم کاردانەوەی سوپای وڵاتەکەی دێت دوای بڕیارەکەی ئەمریکا سەبارەت بە کشانەوەی ھێزەکانیان لە باکوری سوریا.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دوشەممە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، "گەر تورکیا یەک ھەنگاو بەرەو دەرەوەی سنورەکان و بۆ ناو خاکی سوریا بھاوێت، ئابوری ئەو وڵاتە دادەڕمێنم، کە پێشتریش ئەو کارەم ئەنجامداوە".