سەردێڕ:

لیرەی تورکی دوای ھەڕەشەکانی ترەمپ

دراوی لیرەی تورکی
فۆتۆ: 
2019-10-07

5057 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە دوابەدوای ھەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی، بە جۆرێک ٢%ی بەھاکەی لەدەستدا.

بەگوێرەی ھەواڵێکی روسیا تودەی، ئەمڕۆ دووشەممە پاش ھەڕەشەکانی ترەمپ لە ئابووریی تورکیا بەھای لیرەی ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بە جۆرێک نرخی ٥ لیرە و ٨ قروشی تورکی بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکییە.

ئەمەش ڕاستەوخۆ دوای زنجیرەیەک تویتی سەرۆکی ئەمریکا دێت، کە تیایدا ھەڕەشەی ئەوەی لە تورکیا کردبوو، ئەگەر تورکیا بڕیاری تاکلایەنانە بدات سەبارەت بە باکووری سوریا، ئەوا ئەمریکا ئابووریی تورکیا دادەتەپێنێت.