سەردێڕ:

دوو سیناتۆری ئەمریکی: ھەرگیز ژیرانە نییە دەستبەرداری ھاوپەیمانێک ببیت کە لەجیاتی تۆ قوربانیی داوە

ئەنجومەنی سیناتی ئەمریکا
فۆتۆ: 
2019-10-07

8832 جار خوێندراوەتەوە

دوو سیناتۆری ئەمریکی رایانگەیاندووە، "دەستبەرداربوون لە کورد لەلایەن واشنتنەوە ئاماژەیەکی زۆر ترسناکە و واتە ئەمریکا ھاوپەیمانێکە کە ناکرێت پشتی پێ ببەسترێت."

ھەردوو سیناتۆری ئەمریکی  لیندزی گراھام و کریس ڤان ھۆلەن، لە پرۆژەیەکیاندا کە سبەینێ دەیخەنە بەردەست کۆنگرێس ئاماژەیان بەوە کردووە، "تورکیا توانای ئەوەی نییە ڕێگە لە دەرکەوتنەوەی داعش بگرێت، ئامانجی سەرەکییان کوردە نەک داعش، ناژیرانە دەبێت ئەگەر پێچەوانەی ئەوە بیربکرێتەوە."

لیندزی گراھام سیناتۆری ئەمریکی وتوویەتی، "بڕیاری دەستبەرداربوون لە کوردی ھاوپەیمانمان و ڕادەستکردنەوەی سوریا بە ڕوسیا و ئێران و تورکیا، دەبێتە ھۆی یەکگرتنی ھەموو ئیسلامییە ڕادیکاڵەکان، ئەوەش واتە بەرزکردنەوەی کەسە خراپەکان و لەناوبردنی کەسە باشەکان."

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، "داوای ھەڵپەساردنی تورکیا لە ناتۆ دەکەین ئەگەر ھێرش بکەنە سەر ھێزە کوردییەکان کە ھاوکاری ئەمەریکا بوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش."