سەردێڕ:

تورکیا چەند ھێرشێکی ئاسمانی لە نزیک دەروازەی سنووریی سێمێلکا ئەنجام داوە

فۆتۆ: 
2019-10-07

13547 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکان تورکیا چەند ھێرشێکی ئاسمانی لە نزیک دەروازەی سنووری سێمێلکا ئەنجام داوە و ناوی ئۆپراسیۆنەکەی ناوە (ینابع السلام) واتە "سەرچاوەی ئاشتی" یان "ھەڵقوڵاوی ئاشتی".

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕوسیا تودەی، تورکیا بە چڕی تۆپبارانی ناوچەی مەلیکییەی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، دەزگا فەرمییەکانی ڕاگەیاندن لە سوریا ھەواڵی ھێرشەکەی سوپای تورکیایان بڵاوکردەوە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە کراوەتە سەر ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناوچەی ڕیفی سەربە پارێزگای حەسەکە لە خوارووی ڕۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە.

ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، لەو ھێرشەدا ھیچ زیانێکی گیانی نەکەوتووەتەوە.

ئەم ھێرشەی تورکیا لەکاتێکدایە کە پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاندبوو، ھەرکاتێک بیانەوێت دەتوانن بچنە ناو خاکی سوریاوە و مۆڵەت لە ھیچ کەسیش وەرناگرن بۆ ھێرشەکانیان.