سەردێڕ:

ئەردۆغان: لە ھەر شەوێکدا بمانەوێت دەتوانین بچینە ناو سوریاوە بێ ئەوەی ئاگاداری بدەین

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا
فۆتۆ: 
2019-10-07

1519 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند, دوای ئەوەی زانیمان ئەمریکا ڕێگرنابێت، ئەو ھێرشەی خۆمان بۆ ئامادە کردووە دەکرێت لە ھەر کاتێکدا دەست پێبکات.

رەجەب تەییب ئەردۆغان لە کۆنفرانسێکی ھەواڵیدا ڕایگەیاند،  وتەیەکمان ھەیە بە بەردەوامی دەیڵێینەوە کە دەڵێین ’’ ھەرکاتێک بمانەوێت دە توانین بچینە سوریاوە’’.

سەرۆکی تورکیا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ھێزەکانی ئەمریکا لە دوای پەیوەندیکردنی بە  تەلەفۆن لەگەڵ ترەمپ، دەستیان بە کشانەوە لە باکووری سوریا  کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیریی بڕیاری ئیدارەکەی کرد لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانیان لە باکووری سوریا و ڕایگەیاند، "ھاوکاریکردنی کوردەکان لە سوریا ئەرکێکی دارایی زۆر قورس دەخاتە سەر ئیدارەی وڵاتەکەی، بۆیە بڕیاری کشانەوەیان داوە لە سوریا."