سەردێڕ:

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەرجەم خەرجییەکانی پەرلەمانی ڕاگرت

ڕێواس فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
فۆتۆ: 
2019-10-07

10486 جار خوێندراوەتەوە

لە بڕیارێکدا، ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەرجەم خەرجییەکان و ھەموو جۆرە شاندکردنێکی پەرلەمانی راگرت، جگە لەوانەی کە پێشتر بڕیاریان لێدراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، "ھەموو جۆرە شاندکردنێکی پەرلەمانتاران و فەرمانبەران بۆ دەرەوەی وڵات ڕاگیراوە جگە لەو حاڵەتانەی کە پێشتر ڕەزامەندیی نوسراوی لەسەر دراوە."

ھاوکات ئەوەش ھاتووە، ئەم ڕاگرتنە تا ئەوکاتە دەبێت کە سەرۆکایەتیی پەرلەمان شێواز و مەرجەکانی شاندکردن ڕێکدەخات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانی ساڵانی ڕابردوو، ئیفادی پەرلەمانتاران تا دەستپێکردنی شەڕی داعش، ساڵانە زیاتر لە ١٠ ملیار دینار بووە و لە ٢٠١٥شەوە تا دەستپێکی ئەم خولە نوێیەی پەرلەمان، نزیکبووەتەوە لە نیو ملیار دینار بۆ ھەر ساڵێک.