سەردێڕ:

سبەينێ موچەى ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2019-10-07

164140 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، سبەینێ ٨ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٩ موچەى یەکەکانی حەفتا و هەشتا و لیواکانی وەزارەتی پشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، لە کۆتایی هەفتە مووچەی وەزارەتى پەروەردە دابەشدەکرێت.

پێشتر وەزارەتى دارایى ئاماژەى بەوەکردبوو کە هەموو مانگێک لە ٦ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، لە کاتێکدا دوو رۆژ تێپەربووە و موچەش دابەشنەکراوە.

ڕۆژی ھەینی ٨ی ئازاری ٢٠١٩ حکومەتی ھەرێمی کوردستان پاشەکەوتی موچەی لە سیستمی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ھەڵگرت.