سەردێڕ:

سەرۆک کۆماری تورکیا هۆشداریدا لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا
فۆتۆ: 
2019-10-05

4161 جار خوێندراوەتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ھۆشداریدا لەوەی ئەمڕۆ یاخود سبەی وڵاتەکەی ھێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر ڕۆژھەڵاتی ڕوباری فوڕات لەسوریا دەستپێبکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ شەممە، لە میانی وتارێکیدا لەبەردەم ئەندامانی پارتەکەی، رایگەیاند، ھەموو ئاگادارییەکیان داوەتە ئەمریکا لەبارەی ھێرشەکانیانەوە و، بە دان بەخۆداگرتنی زۆرەوە مامەڵەیان کردووە.

راشیگەیاند، پلان و ئامادەکارییەکانیان بۆھێرشکردنە سەر ناوچەکانی ژێر دەستی یەپەگە تەواوبووە، بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستداجێبەجێی بکەن.

لەلایەکی دیکەوە، ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی نزیک لەتورکیا ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا دژ بەشەڕڤانان.ئەمە لەکاتێکدایە، تورکیا و ئەمریکا لەسەر  پێکھێنانی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریاڕێککەوتوون، بەڵام دوابڕیار لەسەر قوڵایی ئەو ناوچەیە نەدراوە.

تورکیا داوادەکات ناوچەی ئارام بە درێژی ٣٠ کیلۆمەتر لە سنوری تورکیاوە دروستبکرێت، بەڵام ئەمریکا داوایکردووە ڕووبەری ناوچەی ئارام کەمتربێت.

یەکێک لە ئامانجەکانی دروستکردنی ناوچەی ئارام بۆ تورکیا، گەڕاندنەوەی ٢ ملیۆن ئاوارەی سورییە لە تورکیاوە و، نیشتەجێکردنیانە لەو ناوچەیە.