سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

فۆتۆ: 
2019-10-04

1706 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برینت لە بازارەکانی جیھاندا ٥٨ دۆلار و٣ سەنت و، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٢ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەم ھێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

جگە لەوەش بەھۆی فشارە بەردەوامەکانی ئەمریکا لە ئێران کە نەوتی ھەناردە کراوی ئەو وڵاتە دەهێنێتە ئاستی سفر، لەبەرامبەردا نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا گۆڕانکاریی بەسەردادێت.