سەردێڕ:

تورکیا هۆشدارى دەداتە هاوڵاتیانى وڵاتەکەی

فۆتۆ: 
2019-10-03

3266 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هاوڵاتیانی ئاگاداردەکاتەوە گەشت بۆ ناوچەی خۆپیشاندانەکان لە عێراق نەکەن.

لە ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە، "داوا لە هاوڵاتیانمان دەکەین ئاگاداری ئەو ڕێنماییانە بن کە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق دەریدەکەن، هەروەها، نزیکی ناوچەی خۆپیشاندانەکان نەکەونەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە کە خۆپیشاندانەکان لە بەغدا، لە ١ی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

سەرچاوەکان دەڵێن لانی کەم هەشت کەس کوژراون و سەدانی دیکەش بریندارن. هاوکات حکومەتی عێراق، لە پارێزگای بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکە، هێڵی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕاگرتووە