سەردێڕ:

ئێران.. برایەکی حەسەن ڕۆحانی زیندانی کرا

فۆتۆ: 
2019-10-01

10452 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، برایەکی حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێران بۆ ماوەی پێنج ساڵ فەرمانى زیندانیکردنى بۆ دەرچوو.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، دادگایەکی ئێران فەرمانی زیندانیکردنی برایەکی حەسەن ڕۆحانی دەرکردووە بە ناوی حوسەین فەرەیدون، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بە تۆمەتی گەندەڵی سزای زیندانیی بۆ دەرچووبوو.

غوڵام حسێن ئیسماعیلی وتەبێژی دادوەری ڕایگەیاندووە، فەرەیدون سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچووە، بەڵام پێدەچێت ڕووبەڕووی تۆمەتی دیکە ببێتەوە لە کەیسی دیکەدا، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بدرکێنێت.

حوسەین فەرەیدون، سیاسییەکی ئێرانییە، برا و یاریدەدەری حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێرانە، ڕۆحانی بە "چاو و گوێ"یەکانی وەسفیکردووە. ساڵی ١٩٧٩ کاتێک گەڕاوەتەوە بۆ ئێران، بەرپرسیارێتیی ئەمنیی ئایەتوڵڵا خومەینیی پێ سپێردراوە، پێشتریش پارێزگاری کەرەج و نیشاپوور بووە، ماوەی هەشت ساڵیش باڵیۆزی ئێران بووە لە مالیزیا.

لە ١٥ی تەموزی ٢٠١٧ بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دەستگیرکراوە، دوو ڕۆژ دوای دەستگیرکردنی بە کەفالەتی ١٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار ئازادکراوە.