سەردێڕ:

مەترسیى ڕوودانى بومەلەرزە هەیە لە تورکیا و زاناکان هۆشدارى دەدەن

فۆتۆ: 
2019-09-30

5385 جار خوێندراوەتەوە

ئەو زنجیرە بومەلەرزانەى ماوەى هەفتەیەکە شارى ئەستەنبوڵى تورکیاى گرتووەتەوە ترس و دڵەڕاوکێى لاى خەڵکى ئەو وڵاتە دروستکردووە، شارەزایانى کەشناسیش هۆشدارییان داوە لە ڕوودانى بومەلەرزەى دیکە لە داهاتوودا.

ماوەى هەفتەیەکە زنجیرەیەک بوومەلەرزە خاکى تورکیاى گرتووەتەوە و بەپێى پێشبینییەکانى شارەزایانى کەشناسى و بوومەلەرزەزانیى ئەو وڵاتە، ئەگەرى ڕوودانى بوومەلەرزەى دیکە هەیە لە داهاتوودا، بۆیە هۆشدارییان داوە بە هاووڵاتییانى ئەو وڵاتە ڕێوشوێنى پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنى گیانیان.

بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى سکاى نیوزى بەریتانی، پێشتریش شارەزایانى کەشناسى و بومەلەرزەزانیى ئەو وڵاتە هۆشدارییان دابوو لە مەترسیى ئەو بینا و باڵەخانانەى کە بە شێوەیەکى نائەندازەیى دروستکراون و ئەگەرى ڕوخانیان هەیە لەکاتى بومەلەرزەکاندا.

لاى خۆشیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاندووە، "منیش بەرپرسیارێتیم هەیە لەو کارەساتەى ڕووبەڕووى ئەستەنبوڵ بووەتەوە."

تورکیا بەهۆى هەڵکەوتە جوگرافیەکەیەوە ساڵانە تووشى کارەساتى سروشتى لەم جۆرە دەبێتەوە و لە ساڵى ١٩٩٩ بوومەلەرزەیەک بە گوڕى ٧.٦ پلە شارى ئەزمیرى ئەو ولاتەى هەژاند و بووە هۆى گیانلەدەستدانى زیاتر لە ١٧ هەزار کەس.