سەردێڕ:

دۆناڵد ترەمپ: مافی خۆمە چاوم بەو کەسە بکەوێت کە تۆمەتباری کردووم

فۆتۆ: 
2019-09-30

6813 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەیەوێت چاوی بەو کەسە بکەوێت کە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لەگەڵ هاوکارە ئۆکرانییەکەیدا بڵاوکردووەتەوە.

ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، "وەک هەر ئەمریکییەکی تر، مافم هەیە ئەو کەسە ببینم کە تاوانباری کردووم" و هەر کەسێکیش کە زانیارییەکانی پێداوە.

وتیشی، "ئەگەر ئەو کەسە سیخوڕیی بەسەر سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە کردبێت، ئەوا سزای توندی بەدواوەیە."

لەو کاتەشەوە دەزگای هەواڵگری بەرپرسەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە سەرۆک کۆمار "داوای دەستێوەردانی" ئۆکرانیای کردووە بە لێکۆڵینەوەکردن لە چالاکییە سەرەکییەکانی هەڵبژاردنی ٢٠٢٠.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەپێی وتەی دیموکراتەکانى نێو کۆنگرێسى ئەمریکا، لە کۆتاییەکانی مانگی حەوتدا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر زیلینسکی دا، ترەمپ فشار دەخاتە سەر کیڤ، کە زنجیرە پەیوەندییەکی شاراوە هەیە دەربارەی خەرجییەکانی بایدن.