سەردێڕ:

شازادەی سعودییە هۆشداری سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر نەوتی جیهان دا

فۆتۆ: 
2019-09-30

3419 جار خوێندراوەتەوە

محمد بن سەلمان، شازادەی سعودییە هۆشداریدا لەوەی نرخی نەوت بەرەو نرخێکی بەرزی بڕواپێنەکراو بچێت ئەگەر جیهان هیچ ڕێوشوێنێک نەگرێتە بەر بۆ دانانی بەربەستێک لەدژی ئێران.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا جەنگی نێوان سعودییە و ئێران دەبێتە هۆی لێدانی گورزێکی کوشندە لە ئابووری جیهان، ئەمەش دوابەدوای وەی  ئەو هێرشانە دێت کە  کرایە سەرکەشتییە نەوتییەکانی سعودییە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا و سعودیەش ئێرانی بەو هێرشانە تۆمەتبار کرد.

 لە کاتێکدا لە ١٤ی ئەیلولدا بە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان، لە دوو هێرشی جیاوازدا هێرش کرایە سەر دوو دامەزراوەی سەرەکی پاڵاوگەی نەوتی ئارامکۆ، کە کۆمپانیایەکی نەوتی سعودیەیە.

سەرباری ئەوەی حوسییەکان هەرزوو بەرپرسیارییەتی هێرشەکەیان گرتە ئەستۆ، بەڵام ئەمریکا و سعودییەش ئێران تۆمەتبار دەکەن.