سەردێڕ:

چەند دزێک هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەى عێراق لە بەڕازیل

فۆتۆ: 
2019-09-30

4160 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەى عێراق لە وڵاتی بەڕازیل ڕۆژى یپینجشەممەى ڕابردوو ڕووبەڕووی هێرشێکی دزی کردن بووەتەوە .

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەی ڕوونکردەوە، "هێرشی دزیکردنەکە لە بەڕازیل هیچ زیانێک لە ئاستی بەڵگەنامە و پارەدا لێنەکەوتۆتەوە".

وتەبێژەکە ئاماژەی بە زیانەکانی ڕووداوەکە کرد کە بریتین لە شکاندنی درگاکان لەلایەن ئەو کەسانەوە کە هاتوونەتە ناو باڵەخانەکەوە.

بەڵام بەپێی بەڵگەنامەی ژماردنی زیانەکانی ڕووداوی دزیکردنەکە، بڕێک پارە و مۆر و نەخشە و چەندین شتی تایبەتی کارمەندەکانی باڵیۆزخانەکە دزراون.

سەحاف ئەوەی خستەڕوو ،" ڕوداوی دزیکردن لە باڵیۆزخانەى عێراق لە وڵاتی بەڕازیل رۆژی پێنجشەممەى ڕابردوو ڕویداوە و هیچ بەڵگەنامەیەکی گرنگ نەدزراون" ، ئاماژە بە دۆکیۆمێنت و بەڵگەنامەکانی باڵیزخانەکە بەتەواوی پارێزراون و کارکردنى کارى باڵیۆزخانەکە گەڕاوەتەوە بۆ دەوامی ئاسایی خۆى.

بەرپرسانی بەڕازیل ڕایانگەیاند، ناوچەکانی دەوروبەری باڵیۆزخانەکە پارێزراون.

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، "لێکۆڵینەوەکە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و نوسراوی فەرمیش لەلایەن پۆلیسی بەڕازیلەوە ئامادەکراوە".