سەردێڕ:

هیندستان: بەهۆی لافاو و باوبۆرانەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

لە دوو ویلایەتی ئەو وڵاتە
فۆتۆ: 
2019-09-30

1442 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوە فەرمییەکانی هیندستان ئەوەیان بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ١٠٠ کەس بەهۆی لافاوی دوای بارانبارینێکی بەهێز کە لە دوو ویلایەتی باکوری بیهار و ئوتار پەرادش باریوە، گیانیان لەدەستدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا گرتە ڤیدیۆییەکانی هاتنی لافاوەکە بۆ ئەو ناوچانە بڵاوکراونەوە.

بەووتەی میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە، بەهۆی لافاوەکەوە جوڵەی شەمەندەفەرەکان، ئۆتۆمبێلەکان، سەنتەری چاودێری و تەندروستییەکان، خوێندنگاکان و سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەردوو ویلایەتەکەدا وەستاون.

بە ووتەی بەرپرسانی فەرمی بەشی کۆنترۆڵی ڕووداوەکان، لە ویلایەتی بیهار تا ئێستا ٢٩ کەس گیانیان لەدەستداوە کەزۆربەیان لەشاری پەتنەی سەر بەویلایەتەکەیە و ئەم شارە لە ڕۆژی هەینیەوە باران بارینێکی بەهێز ڕوویتێکردوە و هەندێک ناوچەی نیشتەجێبوون تێیدا ژێرئاو کەوتووە.

میدیاکانی ئەو وڵاتە لە زاری بەرپرسانی فەرمییەوە ڕایانگەیاند، "بەهیچ شێوەیەک پێشبینی بارانێکی لەو شێوەیان نەکردووه".

سیل در دو ایالت بیهار و اوتارپرادش

سیل در دو ایالت بیهار و اوتارپرادش

سیل در دو ایالت بیهار و اوتارپرادش

سیل در دو ایالت بیهار و اوتارپرادش

سیل در دو ایالت بیهار و اوتارپرادش

سیل در دو ایالت بیهار و اوتارپرادش