سەردێڕ:

کۆیە.. منداڵێكی سێ ساڵان لە ئاودا خنكا

فۆتۆ: 
2019-09-29

5172 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، کۆیە، خالید محەمەد

ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لە گوندێکى سنورى کۆیە لەحەوزێکدا خنکا.

هاوكار عەلی وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی  كۆیە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە منداڵێكی تەمەن سێ ساڵان بەناوی "محەمەد کۆچەر" لە حەوزی ئاوی گوندی عەوداڵانی نزیك كۆیە خنكاوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، كاتێك منداڵەكە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فێركاریی، گیانی لەدەستداوە و دواتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشكی دادوەری كرا تا پشكنینی بۆ بكرێت.

ئەو رووداوە لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێش منداڵێکی ترى سێ ساڵان لە گوندی گرفەقیری سەربە ناحیەی کەلەکچی قەزای شێخان، کەوتە گۆمێکى ئاوەوە و خنکا.