سەردێڕ:

پاسەوانێکی تایبەتیی پاشای سعودیە کوژرا

فۆتۆ: 
2019-09-29

10038 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، پاسەوانێکی تایبەتی سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای سعودیە لە شاری جەددەی سعودییە بە گولە کوژا.

میدیاکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، عەبدولعەزیز فەخم بەهۆی کێشەیەکی تایبەت بەخۆی، لەلایەن هاوڕێیەکیەوە لە ماڵی هاوڕێیەکی دیکەی کوژراوە.

پۆلیسی سعودیەش لە ڕاگەیەندراوێکدا وتوویەتی، مشتومڕی توند لەنێوان عەبدولعەزیز و هاوڕێیەکی بەناوی مەمدوح بن مەشعەل ڕوویداوە و دواتر مەمدوح تەقەی لێکردووە و برینداربووە بەڵام دوای ئەوەی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا باس لەوەشکراوە، دوا بەدوای ڕووداوەکە پۆلیس گەمارۆی ناوچەکەی داوە بەڵام بکوژەکە ڕەتیکردووەتەوە خۆی بدات بەدەستەوە و لە ئەنجامدا کوژراوە.

هەر لەو ڕوبەڕوبوونەوەیەدا، کەسێکی دیکەی بەڕەچەڵەک سعودی و کەسێکی فلیپینی و پێنج کەس لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

هاوڵاتییانی سعودییە بەبۆنەی کوژرانی پاسەوانە تایبەتەکەی پاشای سعودیەوە نیگەرانی خۆیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەربڕی، تورکی شێخ ڕاوێژکاری باڵای دادگای شاهانەی سعودیەش، لە تویتێکدا عەبدولعەزیزی بە "پاڵەوان" وەسفکرد.