سەردێڕ:

چین.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-09-29

1656 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی چین ڕایگەیاند ئێوارەى دوێنێ شەممە، لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا و  ٣٦ کەسی تر بریندار بوون، ڕووداوەکەش بەهۆی لادانی پاسێکەوە بووە لە ڕێگاکەی خۆی و پاشان خۆی کێشاوە بە لۆرییەکدا  .

پۆلیسی شاری چینگ لە هەرێمی جیانگسو ئەوەشی ڕوونکردەوە، پاسەکە بەرەو باکور گەشتی کردووە و دیواری جیاکەرەوەی نێوان دوو سایدەکەی شکاندووە لەسەر هێڵی خێرا، پاشان خۆی کێشاوە بە لۆرییەکدا کە بە ئاڕاستەی پێچەوانە دەڕۆشت و سێ سەرنشینى تێدابووە و گیانیان لەدەستداوە.

پۆلیسی ناوچەکە ئەوەشی ڕاگەیاند، لەم ڕووداوەدا ٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و  ٣٦ کەسی تر بریندار بوون لە ناویاندا نۆ کەس برینەکانیان سەختە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی " شینخوا" پاسەکە ٦٩ سەرنشینی هەڵگرتووە و  ڕووداوەکەش بووتە هۆی تەقینی تایەکانی پاسەکە.

بەپێى ئامارەکانى ئەو وڵاتە زۆربوونى ڕووداوەکانى هاتوچۆ بەهۆى پابەندنەبوونى شۆفێرانە بە رێنماییەکانى هاتوچۆ و ڕۆیشتن لە شەقامەکاندا.