سەردێڕ:

وەزیرى دەرەوەی سوریا: بوونی سەربازی تورکیا و ئەمریکا لەسوریا نایاساییە

فۆتۆ: 
2019-09-29

1262 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى دەرەوەی سوریا بوونی سەربازی تورکیا و ئەمریکای لەسەر خاکی وڵاتەکەی بە نایاسایی ناوبرد و باسی لە ئەگەری کاردانەوەی دیمەشق کرد بەرامبەر بەو هێزانە.

وەلید موعەلیم لە وتەیەکدا لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، هەر هێزێکی بیانی کە بە بێ مۆڵەت و رەزامەندی حکومەتی دیمەشق لەسەر خاکی سوریا بێت، بەداگیرکەر دادەنرێت و بۆ دەرکردنیشی هەموو رێکارێکی رێگەپێدراو لە یاسا نێودەوڵەتیەکان دەگرنەبەر.

سەبارەت بە رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیاش لە بارەی پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا وتی، ئەوە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکانە و هەر جۆرە رێککەوتنێک لە بارەی خاکی سوریا بە رەزامەندی حکومەتی دیمەشق بە هەموو جۆرێک رەتکراوەیە.

تورکیا لە پارێزگاکانی حەڵەب و ئیدلب و ئەمریکاش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی هێزی سەربازیان هەیە و لە ماوەکانی رابردوودا ئەو دوو وڵاتە بەمەبەستی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا چەند هەنگاوێکی کرداریان گرتەبەر.