سەردێڕ:

​رۆحانی: دانوستان لە ژێر فشار و سزادا هیچ ئەنجامێکی نابێت

فۆتۆ: 
2019-09-28

650 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، ئەمریکا لە رێگەی سەرکردەکانی ئەوروپاوە داوای دانوستانی لە تاران کردووە، بەڵام داواکەیان رەتکردۆتەوە.

حەسەن رۆحانی، کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ٧٤هەمین کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانى نیویۆرکى کردوە لە کۆنفراسێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد، ناکرێت چاوەڕێی ئەنجام لە دانوستانێک بکرێت کە لەژێر فشار و سزادا بەڕێوەبچێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرکردەکانی ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەڕەنسا سووربوون لەسەر دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا و بەڵێنی ئەوەیان داوە، کە ئەگەر گەیشتنە ئەو قۆناغە، ئەمریکا سزاکان هەڵدەگرێت.

وتیشى، بە سەرکردەکانی ئەوروپاى راگەیاندووە، ئەوان ئامادەن بۆ دانوستان بەو مەرجەی راست و ئازاد بێت.

باسیشى لەوەکرد، وڵاتەکەی ترسی نییە و لە دانوستان هەڵنایەت، بەڵام واشنتۆن خواستی گەیشتن بە چارەسەری نییە.

لەلایەکی دیکەوە دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند "ئێران ویستوویەتی سزاکانی سەری لاببرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەمریکا کۆببێتەوە، منیش پێم وتوون بە دڵنیاییەوە، نەخێر! ".