سەردێڕ:

ئەمریکا سیستمى بەرگریی موشەکیی پاتریۆت رەوانەى سعودیە دەکات

فۆتۆ: 
2019-09-27

1909 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، چوار ئامێری ڕادار و سیستمی بەرگریی موشەکی پاتریۆت و نزیکەی ٢٠٠ کەس ڕەوانەی سعودیە دەکات بەمەبەستی بەهێزکردنی بەرگریی ئەو وڵاتە.

جۆناثان هۆفمان وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ئاماژەى بەوەکرد، وڵاتانی دیکە ڕەخنەیان لە خراپیی ئێران گرتووە لە ناوچەکەدا و پێشبینی ئەوە دەکەن هەوڵی زیاتر بدەن بۆ بەهێزکردنی بەرگرییەکانی سعودیە.

پێشتریش سوپای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندبوو کەلوپەلی سەربازیی زیاتر ئامادە کراوە وەکو ئامادەکارییەک بۆ ئەو کاتەی فەرمان دەکرێت بڵاوبکرێنەوە.

بڵاوکردنەوەى سیستمى بەرگرى و هێزى ئەمریکى لە سعودیە، دواى هێرشەکەى ناوەڕاستى ئەم مانگە دێت بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانى ئەو وڵاتە.