سەردێڕ:

فاینانشاڵ تایمز: هاوڕێکانی ئەردۆغان لە پێشەوەی ئەو کەسانەن کە هەڕەشە لە دەسەڵاتەکەی دەکەن

ئەحمەد داود ئۆغلۆ - رەجەب تەیب ئەردۆغان - عەلی باباجان
فۆتۆ: 
2019-09-26

3563 جار خوێندراوەتەوە

نوسەرێکی رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز ئاماژە بەوەدەکات، هاوڕێکانی ئەردۆغان لە پێشەوەی ئەو کەسانەن کە هەڕەشە لە دەسەڵاتەکەی دەکەن، ئەوەش بە ئاماژەدان بەو کەسانەی لە ریزەکانی ئاکپارتی جیابوونەوەتەوە کە دیارترینیان ئەحمەد داود ئۆغلۆ و عەلی باباجانن.

لورا بیتل، نوسەر لە رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز لە بابەتەکەیدا باسی لەوەشکردووە، هەرچەندە سێ ساڵ لەمەوبەر ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا وتی، "من ناچار بەدەست لەکار کێشانەوە لە حکومەت کراوم، بەڵام رێگە نادەم هیچ کەسێک قسە بە سەرۆک کۆمار بڵێت"، بەڵام لە ئێستادا داودئۆغلۆ بە شێوازێکی ئاشکرا رەخنە لە سیاسەتەکانی ئەردۆغان دەگرێت و لە پارتەکەی کشاوەتەوە، بەو هۆکارەش ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەیەک سەرکردەی باڵای ئاکپارتی بێنەپاڵ ئەو بەرەیەی لە کۆتایی ئەم ساڵدا بڕیارە رایبگەیەنێت.

Related image

هاوکات جگە لە داودئۆغلۆ بەرەیەکی دیکەش لە ناو ئاکپارتیدا بەهۆی ناڕەزاییەکانیان لە سیاسەتەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی پارتەکەیان و سەرۆک کۆماری تورکیا، بڕیاریانداوە پارتێکی نوێ پێکبهێنن و رکابەری ئەردۆغان بن لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٣دا (هەرچەندە بەهۆی خراپی دۆخی تورکیاوە، دەنگۆی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە)، دوو دیارترین کەسایەتی ئەو بەرەیەش عەلی باباجان وەزیری پێشووی دارایی تورکیا و عەبدوڵا گیول سەرۆک کۆماری پێشوی ئەو وڵاتەن.

Image result for ali baba and abdullah gul

هۆکاری راگەیەندنی ئەو دوو بەرەیەش وەکو کەسانی نزیک لە داودئۆغلۆ و باباجان باسیان کردووە بۆ "هەست کردن مەترسی لەسەر رەوشی وڵات و سیاسەتە سەرکوتکارەکانی ئەردۆغان و وتارە نەتەوەپەرستییەکانی، خراپی دۆخی ئابوری و پێشلکردنی سەروەری یاسا لەگەڵ گوێنەگرتن لەو کەسانەی دەیانەوێت دۆخەکە بەرەو باشتر بەرن" دەگەڕێننەوە.

سەرکردەیەکی ئەو جوڵانەوە نوێیەی کە بڕیارە رابگەیەنرێت سەبارەت بە پێکهێنانی پارتی نوێ یان چاکسازی لە نێو ئاکپارتیدا بەتایبەت ئەگەر ئەردۆغان مەرجەکانیان قبوڵبکات باسی لەوەکردووە، "رەنگە پەیامەکەمان بە سەرکردەکانی ئاکپارتی گەیشتبێت، بەڵام هەموو کات پاساو هێنانەوە بۆ کارەکان هەیە"، ئەوەش وەکو ئاماژەیەکە کە گفتوگۆ ناوخۆییەکانی ئەردۆغان و هاوڕێکانی گەشتووە بە بنبەست، ئەردۆغانیش ماوەی رابردوو هاوڕێ نزیکەکانی بە "خیانەتکردن لە بەرنامەی ئاکپارتی" تۆمەتبارکرد.

Related image

نوسەر پێیوایە ئەو رووداوە نەک بە تەنها جیابوونەوەیەکی دیارە لە ئاکپارتی کە لە ئێستادا جومگە سەرەکییەکانی تورکیای لە ژێردەستدایە، بەڵکو ئەگەری ئەوەیە نمایشی سیاسەتی نیشتیمانی ئەو وڵاتەش بگۆڕێت، کە "ئەردۆغان ماوەی ١٧ ساڵە نوێنەرایەتی دەکرد"، لە هەمانکاتیشدا ئەو بەرە نوێیانە کە لە ناو ئاکپارتیدا دروستبوون خاوەنی بنکەی جەماوەرین و دەتوانن ژمارەیەکی زۆری بنکەی جەماوەری ئەردۆغان و پارتەکەی بۆخۆیان بەرن، کە لە دوا هەڵبژاردندا ئاکپارتی ٥٣%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

لە کۆتایشدا نوسەر لە سەرکردەکانی ئەو بەرەیەی پرسیووە، "پرسیارێک رووبەڕووی سەرکردە جیابووەکانی ئاکپارتی دەکرێت، ئەویش ئەوەیە ئایا ئامادەن لەگەڵ پارتەکانی دیکە ئۆپۆزسیۆن کار بکەن ؟، ئایا پارتەکانی دیکە ئۆپۆزسیۆن ئەوان وەکو هاوپەیمان قبوڵ دەکەن؟".

هـ.ع