سەردێڕ:

ئەردۆغان: کاتی کۆتایيهێنان بە قەیرانی سوریا هاتووە

فۆتۆ: 
2019-09-25

3507 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند، "سوریا بووه‌ته ‌سیمبولی نادادپه‌روه‌ریی جیهانیی كه‌ ویژدانی مرۆڤایه‌تیی برینداركردووه، هەربۆیە کاتی کۆتایهێنان بە قەیرانی ئەو وڵاتە هاتووە."

رەجەب تەییب ئەردۆغان لە وتارێکدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەى بەوەکردووە، " كاتی كۆتاییهێنان به‌قه‌یرانی سوریا هاتووه،‌ كه‌ بووه‌ته‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی ملیۆنێك مرۆڤ و ئاواره‌بوونی زیاتر له‌١٢ ملیۆن كه‌س كه ‌نیوه‌یان ناچاربوون له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بژین".

هەر لە میانەى وتارەکەیدا سەرۆک کۆمارى تورکیا وێنەیەکى ئایلان کوردى بەرزکردەوە و وەک ئاماژەیەک بۆ کارەساتى مرۆیی سوریا و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە.

باسی له‌وه‌شكرد، توركیا زۆرترین زیانی له ‌مه‌ترسیی داعش به‌ركه‌وتووه‌ له‌لایه‌ك هێرشی کردووەتە سەر سنوره‌كانیان و له‌لایه‌كیش له‌ڕێگه‌ی تەقینەوەى خۆكوژییه‌وە بووه‌تە هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سه‌دان هاوڵاتیی.

لەبارەی پەنابەرانى سوریا ئه‌ردۆغان ئاشكراشیكرد، توركیا له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵى رابردوودا ٤٠ ملیار دۆلاری بۆ په‌نابه‌ران خه‌رجكردووه‌.