سەردێڕ:

ترەمپ: تا ئێران بەو شێوەیە مامەڵە بکات سزاکان قورستر دەکەین

فۆتۆ: 
2019-09-24

1499 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، تا ئێران بەو شێوەیە مامەڵە بکات سزاکان سوک ناکەن بەڵکو قورستری دەکەن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە دەستپێکى ٧٤هەمین خولی کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک رایگەیاند، ئێران گەورەترین مەترسییە لەسەر ئاسایشی جیهان و داواشیکرد سەرکردەکانی ئێران بەرژەوەندیی خەڵکەکەیان بخەنە سەروو بەرژەوەندیی خۆیانەوە.

ترەمپ وتیشى، کاتی ئەوەیە سەرکردەکانی ئێران هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێن و کۆتایی بە هەڕەشەکردن لە وڵاتانی تر بهێنن.

سەرۆکی ئەمریکا وتیشى، لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر سعودیە بانکی نیشتمانیی ئێرانیان سزاداوە، و داواشی لە سەرۆکانی وڵاتان کرد پشتگیریی ئەمریکا بکەن لە رووبەڕووبوونەوەی ئێراندا.