سەردێڕ:

تورکیا: تا ھەسەدە لە ناوچە سنوورییەكان نەكشێتەوە دانوستانی لەگەڵدا ناکەین

فۆتۆ: 
2019-09-24

2603 جار خوێندراوەتەوە

ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند وڵاتانی ئەوروپا دەیانەوێت دانوستان لەنێوان ئەنقەرە و ھەسەدە دەستپێبكات.

راوێژکارێکی سەرۆک کۆماری تورکیا باس لەوەدەکات ولاتانی ئەوروپی خوازیاری دەستپێکردنی دانوستانن لە نێوان ئەنقەرە و هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە).

یاسین ئۆکتای، راشیگەیاندووە،  تا ھەسەدە لە ناوچە سنوورییەكان نەكشێتەوە،  توركیا دانوستانی لەگەڵ ناكات.

راوێژکارەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە،  داواکاری تری وڵاتەکەی ئەوەیە دەوڵەتێكی نەتەوەیی لە رۆژھەڵاتی فورات دروست نەكرێت، ھەروەھا دەبێت ھەسەدە دەستبەرداری چەك ببێت.