سەردێڕ:

سوریا.. ئاماری قوربانییانی پێنج ساڵی ڕابردووی هێرشەکانی هاوپەیمانان بڵاوکرایەوە

فۆتۆ: 
2019-09-24

1076 جار خوێندراوەتەوە

تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له‌ده‌ستپێكی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا تاكو ئێستا، زیاتر لە سێ هه‌زار هاوڵاتى سڤیل له‌سوریا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ لە راپۆرتێكدا ئامارى پێنج ساڵى جەنگى سوریاى بڵاوکردووەتەوە و لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە،  به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌٢٣ی ئه‌یلولی ٢٠١٤ه‌وه‌تا ٢٣ى ئەیلولى ئەمساڵ،  سێ هه‌زار و ٣٧ سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه  كه ‌٩٢٤  کەسیان منداڵ و ٦٥٦ کەسی دیکەیان ژنن.‌

له‌ساڵی یه‌كه‌می ده‌ستوه‌ردانه‌كه‌دا ٢٤٩ هاوڵاتى،  له‌ساڵی دووه‌مدا ٣٩٨ هاوڵاتى،  له‌ساڵی سێیه‌مدا هه‌زار و ٧٣٥ هاوڵاتى،  له‌ساڵی چواره‌مدا ٤٣٢ هاوڵاتى  و له‌ساڵی  پێنجه‌میشدا ٢٠٥ هاوڵاتى سڤیل كوژراون.

ڕاشیگەیاندووە، زۆرترین هاوڵاتى لە سنورى ره‌ققه‌ گیانیان لەدەستداوە کە هه‌زار و ١٣٣ هاوڵاتى سڤیل بوون.

لە ڕاپۆرتەکەى تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، به‌هۆی هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ زیاتر له‌٥٦٠ هه‌زار هاوڵاتى له‌پارێزگاكانی ره‌ققه‌، دێرەزۆر و حه‌سه‌كه‌ئاواره‌بوون.