سەردێڕ:

​​سێ وڵاتی ئەوروپی: ئێران لە پشت هێرشەکانی سەر دامەزراوە نەوتیيەکانی سعودیەوەیە

تاران ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە
فۆتۆ: 
2019-09-24

2405 جار خوێندراوەتەوە

ئەنگێلا میڕکل راوێژکاری ئەڵمانیا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە بەیاننامەکەیاندا ئێرانیان بە هێرشەکانی سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە تۆمەتبار کردووە.

سەرکردەکانی ئەو سێ وڵاتە ئەوروپییە داواشیان لە ئێران کردووە لە بری پەنابردن بۆ کردەوەی توندوتیژی رێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بگرێتەبەر.

هەر لەو بەیاننامەدا داواشکراوە، ئێران لەپێناو هێزبەخشینەوە بە رێککەوتنی ئەتۆمی سەرلەنوێ بچێتەوە سەر مێزی دانوستان.

لە بەرامبەردا محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای رەتکردنەوەی رۆڵی وڵاتەکەی لە هێرشی سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە، داوای لە وڵاتانی ئەوروپی کردووە لە جیاتی تۆمەتبەخشینەوە ئەرکەکانیان بەرامبەر بە تاران جێبەجێ بکەن،  بەو جۆرەی کە لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئاماژەی پێکراوە.

رۆژی ١٤ ی ئەیلول، پاڵاوگەی بەقیق و کێڵگەی نەوتی خرێسی سەر بە کۆمپانیای نەوتی سعودیە کرانە ئامانجی هێرشی ئاسمانی، سەرباری ئەوەی حووسیەکانی یەمەن هێرشەكانيان گرتوەتە ئەستۆ، بەڵام ریاز و واشنتۆن سورن لەسەر ئەوەی ئێران لەپشت هێرشەکانەوەیە.

 

مجموعه پالایشگاهی بقیق