سەردێڕ:

بۆریس جۆنسن: دڵنیاین ئێران بەرپرسە لە هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە

فۆتۆ: 
2019-09-23

1762 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى دڵنیایە کە ئێران بەرپرسە لەو هێرشانەى کە کراوەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە.

بۆریس جۆنسن لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنووسیدا لە نیویۆرک ڕایگەیاند، بەریتانیا و ئەمریکا و وڵاتانى هاوپەیمان لە ئەوروپا دەیانەوێت وەڵامێکى هاوبەشى ئێران بدەنەوە.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، لە پەراوێزى کۆبوونەوەى ساڵانەى نەتەوەیەکگرتووەکاندا گفتوگۆ لەگەڵ حەسەن ڕۆحانیدا دەکەن بۆ ئەوەى وڵاتەکەى دەست هەڵبگرێت لە کاروبارى ناوچەکە.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر لەلایەن سعودیە یاخود ئەمریکییەکانەوە داوای یارمەتییان لێ بکرێت، ئەوا بە ناردنى هێز بۆ پاراستنى سعودیە یاخود هەر جۆرێک سودی هەبێت، یارمەتیان دەدەن.

هاوکات له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی ئێران به‌بۆردومانی دامه‌زراوه‌نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ، محەمەد جەواد زه‌ریف وەزیرى دەرەوەى ئێران بە کەناڵى سی بی ئێسى ئەمریکى ڕاگەیاندووە، سعودیه‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی تێوه‌گلانی ئێرانی له‌و هێرشه‌دا نەخستووەتە ڕوو.

١٤ى ئەم مانگە چەند فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوان هێرشیانکردە سەر کارگەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ و وێستگەی بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆژهەڵاتی سعودیە و دواتریش حوسیەکانی یەمەن بەرپرسیارییەتى خۆیان لەو هێرشانە ڕاگەیاند.