سەردێڕ:

حزبە عەرەبەکانی ئیسرائیل پشتیان لە نەتانیاهۆ کرد

فۆتۆ: 
2019-09-23

3990 جار خوێندراوەتەوە

لیستی هاوبەش کە حزبە عەرەبیەکانى ئیسڕائیل زۆرینەن تیایدا، پشتیان لە بنیامین نەتانیاهۆ کرد و پشتگیریی خۆیان بۆ رکابەرەکەى ڕاگەیاند.

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل، لیستی هاوبەش ١٣ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە و بەوەش دەبێتە سێیەم گەورەترین فراکسیۆن لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کام لە کاندیدەکان هێشتا نەبونەتە خاوەن زۆرینەی دەنگەکان تا حکومەتی نوێی ئیسرائیل پێکبهێنن، بەو پێیەی بینی گانتس کە بووەتە سەرۆکی دوو فراکسیۆن خاوەنی ٥٧ کورسی پەرلەمانە و ڕکابەرەکەشی کە بنیامین نەنیاهۆیە ٥٥ کورسی بەدەستهێناوە لە پەرلەمان.

تا ئێستاش ئەڤیگدۆر لیبرمان وەزیری پێشووی بەرگری کە حزبەکەی لە هەڵبژاردنەکاندا ٨ کورسی بەدەستهێناوە، خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە کە ئایا پشتگیریی لەکام لایەنی براوە دەکات.