سەردێڕ:

بەرپرسێکی ئێرانی: دۆسێی دادوەریی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی کەشتییەکە دانەخراون

ئێران بەمنزیکانە کەشتییە بەریتانییەکە ئازاد دەکات
فۆتۆ: 
2019-09-23

1025 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دامەزراوەی هاتوچۆی دەریایی ئێران ڕایگەیاند، بەمنزیکانە کەشتی نەوتی بەریتانی (ستینا ئیمپیرۆ) ئازاد دەکەن و لە بەندەر عەباسەوە بە ئاڕاستەی ئاوە نێودەوڵەتییەکان دەکەوێتە ڕێ.

موراد عەفیفى پور، ئاماژەی بەوەشکرد، وێڕای ئەوەی ڕێوشوێنە یاساییەکان بۆ ئازادکردنی کەشتییە بەریتانییەکە بەرەو تەواوبوون دەچێت، بەڵام هێشتا دۆسێی دادوەریی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی کەشتییەکە دانەخراون.

سەرۆکی دامەزراوەی هاتوچۆی دەریایی ئێران باسی لەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی تاران بەوردی چاودێریی پرۆسەی داگایی کۆتایی دەکەن سەبارەت بە پێشێلکردنی بنەماکانی هاتوچۆی دەریایی بە ڕێگەچارەی یاسایی و هەر کاتێکیش فەرمانی دادگا دەربچێت لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا بڵاوی دەکەنەوە.

لە ناوەڕاستی مانگی تەموزی ڕابردوودا سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرایکردبوو، کەشتی نەوتی بەریتانی (ستینا ئیمپیرۆ) ی لە گەرووی هورمز دەستبەسەرکردووە، کە ئەوەش ناکۆکی لەنێوان تاران و لەندەندا دروستکردووە.